Sorani: تازه‌ هاتوویه‌ ئه‌م گه‌ڕه‌که‌؟

To barn som sorterer avfallet i forskjellige dunker

لێره‌دا شڕۆڤه‌ی چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیکردنی زبڵی ناوماڵ له‌ شاره‌وانی Ringsaker، Hamar، Stange و Løten ده‌کرێت.

 وه‌ک مشته‌رییه‌کی نوێی Sirkula IKS، که‌ گرنگایه‌تی ده‌دات به‌ پێداویستییه‌کانی زبڵی ناوماڵه‌که‌ی تۆ، به‌خێر بێیت.

 ئەو زبڵانه‌ که‌ فڕێی ده‌ده‌یت دەکرێت بۆ دروستکردنی شتێکی نوێ به‌کار بهێندرێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌ ئه‌وه‌نده‌ی بکرێت جۆره‌ جیاوازه‌کانی زبڵ له‌ یه‌ک جیا ده‌که‌ینه‌وه‌. بۆنموونه‌  ده‌کرێ که‌لوپه‌لی کاغه‌زی به‌کارهێندراو بکه‌ین به‌ که‌لوپه‌لی نوێی کاغه‌زی، بۆتڵی شووشه‌ بکه‌ین به‌ بۆتڵی نوێ و قوتووه‌ کانزاییه‌کان بکه‌ین به‌ قوتووی نوێ یان بیکه‌ین به‌ پاسکیل.  ڕیسایکلینی ماده‌ سه‌ره‌کییه‌کان له‌ زبڵه‌کانماندا یارمه‌تی په‌ره‌پێدانی دەستپێگەیشتن به‌ سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی گۆی زه‌وی ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ و به‌ره‌کانی داهاتوو به‌کاری بێنن.

 هه‌موو خێزانه‌کان له‌ شاروه‌وانییه‌کانی Ringsaker، Hamar، Stange و Løten دا سیسته‌مێکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زبڵیان هه‌یه‌ که‌ له‌ لایه‌ن Sirkula وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێت. هه‌ر خێزانێک بۆ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ تێچوونێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زبڵی ساڵانه‌ ده‌دات. خزمه‌تگوزارییه‌کان بریتیین‌ له‌:

 کۆکردنه‌وه‌ی زبڵی ناوماڵ

پێنج جۆره‌ زبڵی ناوماڵ له‌ ماڵه‌که‌ت کۆ ده‌کرێته‌وه‌: زبڵی مەوادی خواردەمەنی، پلاستیک، کاغه‌ز، زبڵی پاشماوه‌ و پێچراوەی شووشه‌یی و کانزایی.

 ده‌بێ بۆ هه‌رکام له‌م جۆرانه‌ ته‌نه‌که‌ی زبڵی جیات هه‌بێت. ته‌نه‌که‌کا‌ن هی Sirkula ن و له‌ لایه‌ن ئه‌وه‌وه‌ ده‌پارێزرێن و وەک  کەلوپەلی ئەو بینایه دێنه‌ ئه‌ژمار که‌ تێیدا ده‌ژیت. گه‌ر له‌ ماڵێکی هه‌رزانی حکومی، شوققه‌ یان له‌ شێوه‌ی ئه‌ودا ده‌ژیت، له‌وانه‌یه‌ ته‌نه‌که‌ی زبڵی هاوبه‌شت هه‌بێت.

 به‌پێی زبڵێک که‌ ده‌خرێته‌ ناو ته‌نه‌که‌ ستاندارده‌کانه‌وه‌، سه‌ری ئه‌وان ڕه‌نگی جیاوازی هه‌یه‌. تۆش بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زبڵی پلاستیکی عه‌لاگه‌یه‌کی پلاستیکی جیا و ڕوونت ده‌بێت.

 Avfallsbeholder for papir, matavfall, restavfall, glass- og metallemballasje og plastsekk for plast

چوار ته‌نه‌که‌ و عه‌لاگه‌یه‌کی پلاستیکی ڕوون بۆ کردنه‌وه‌ی زبڵی پلاستیکی به‌ شێوه‌ی ستاندارد به‌شی هه‌ر ماڵێکه‌ که‌ له‌ودا خێزانێک ده‌ژیت.

 Renovatør som tømmer papir- og matavfallsdunker i to-kamret renovasjonsbil

ته‌نه‌که‌ی زبڵ و عه‌لاگه‌ پلاستیکییه‌کان له‌ مه‌ودای کاتی جیاوازدا کۆ ده‌کرێنه‌وه‌:

 

  • زبڵی ماده‌ی خوارده‌مه‌نی (سه‌ر قاوه‌یی) هه‌ر دوو هه‌فته‌ جارێک به‌تاڵ ده‌کرێت.
  • پلاستیک (عه‌لاگه‌ی ڕوون)، کاغه‌ز (سه‌ر شین) و پاشماوه‌کان (سه‌ر ڕه‌ساسی) هه‌ر چوار هه‌فته‌ جارێک به‌تاڵ ده‌کرێن.
  • پێچراوه‌ی شووشه‌یی و کانزایی هه‌ر 8 هه‌فته‌ جارێک به‌تاڵ ده‌کرێن

 

سه‌ردانی (ڕۆژمێری کۆکردنه‌وه)‌ Tømmekalender بکه‌ – بۆ زانیاری له‌سه‌ر ڕۆژی به‌تاڵکردنی ته‌نه‌که‌ جیاوازه‌کان سه‌ردانی www.sirkula.no بکه‌.

                                                    Brun plastpose til matavfall og en rull med slike poser

ته‌نه‌کان/ عه‌لاگه‌ پلاستیکییه‌کان ده‌بێ ئێواران و به‌ر له‌ کۆکردنه‌وه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ دابندرێن و بۆ به‌تاڵکران ئاماده‌ بکرێن.

 زبڵی ماده‌ی خوارده‌مه‌نی به‌ر له‌ خرانه‌ ناو ته‌نه‌که‌، ده‌خرێنه‌ ناو عه‌لاگه‌ی تایبه‌تی قاوەیی که‌ له‌ ژینگه‌دا شی ده‌بێته‌وه‌. به‌ر له‌ خستنه‌ ناو عه‌لاگه‌ له‌ناو ته‌نه‌که‌کەدا،‌ توند گرێی بده‌.

   Handlepose knyttet på håndtak restavfallsbeholder og brun matavfallspose knyttet på håndtak til matavfallsdunk

   چۆنیەتی وەرگرتنی عەلاگەی نوێ بۆ زبڵی مەوادی خواردەمەنی یان پلاستیکی

 ئەگەر عەلاگەی ڕوونت تەواو بووە، دەتوانیت بەر لە کۆکردنەوە بە گرێلێدانی عەلاگەیەکی بەتاڵ(عەلاگەیەکی فرۆشگاکان یان جۆرێکی دیکە لە عەلاگەی پلاستیکی بەکار بێنە) بە تەنەکەی زبڵی رۆڵێک و عەلاگەی نوێ وەرگریت.  پاشان کاتێک کە زبڵەکەت بەتاڵ بکرێت، ڕۆلێکی نوێ وەردەگریت. حەتمین پاش وەرگرتنی رۆلێکی نوێی عەلاگەی پلاستیکی، عەلاگە پلاستیکییەکە لە تەنەکەکە جیا بکەوە.

 

کاتێک کە عەلاگەی زبڵی قاوەیی تۆ تەواو بوو، دەتوانیت بەر لە کۆکردنەوەی زبڵەکان بە گرێلێدانی عەلاگەیەکی زبڵی مەوادی خواردەمەنی قاوەیی لە تەنەکەی زبڵ، عەلاگەی نوێ وەربگریت. کاتێک کە زبڵەکەت بەتاڵ کرا رۆڵێک عەلاگەی نوێ وەردەگریت.

 

هەروەها دەتوانیت لە وێستگەکانی ڕیسایکلین، نووسینگەی خزمەتگوزاری شارەوانی و ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی Sirkula به ناونیشانی Vangsvegen 143  لە Hamar عەلاگەی نوێ وەربگریت بۆ زبڵی پلاستیکی و مەوادی خواردەمەنی.

 

ڕادەستکردن بە ناوەندەکانی ڕیسایکلین

Gjenvinningsstasjonen i Brumunddal sett fra inngangsparti

تۆ دەتوانیت لە ماوەی کاتژمێری کاریدا هەموو جۆرە زبڵێک ، جگە لە زبڵی مەوادی خواردەمەنی ڕادەستی وێستگەکانی ڕیسایکلینی سەرنشیندار بکەیت. بێگومان دەبێ زبڵەکەکانی خاوەن مەوادی مەترسیدار ڕادەستی وێستگەکانی ڕیسایکلین بکەیت بۆ ئەوەیکە پارێزگاری بکرێت لە تەندروستی گشتی و ژینگە. زبڵە مەترسیدارەکان بریتین لە پاترییەکان، گڵۆپی ڕووناکی، بۆیە، قوتووی ئائرۆسل، نەوت، مێشکوژ، ژەهری گیا، مۆبایل، وایەر، کەلوپەلی کارەبایی و بەرهەمەکانی دیکە کە بە کارەبا ئیش دەکەن.

هیچ تێچوونێکی زێده‌ وەرناگیرتریت بۆ ڕادەستکردنی زبڵەکانی تاکەکەسی و ماڵی بە وێستگەکانی ڕیسایکلین، جگە لە زبڵی مەوادی خۆراکی، ڕادەستکردنی زبڵی پاشماوە لە عەلاگەی ڕوون، بەشێوەیەک کە ناوەڕۆکەکەی دیار بێت، هەرزانترە لە ڕادەستکردنی زبڵ لە عەلاگەی ڕەش یان ئەوانەی ناوەڕۆکەکەیان دیار نییە.

 ناونیشانی‌ وێستگەکانی ڕیسایکلین:

وێستگەی ڕیسایکلین Hamar/Stavsberg، Vognvegen 181, Hamar 

وێستگەی ڕیسایکلین Brumunddal، Jemtlandsvegen 11, Brumunddal

وێستگەی ڕیسایکلین Moelv، Industrivegen 14, Moelv

وێستگەی ڕیسایکلین Stange، Hansrudvegen 1, Stange

وێستگەی ڕیسایکلین و دامەزراوەی چارەسەری پاشەرۆک  Heggvin، Arnsetvegen 41, Vang لە Hedmarken

وێستگەی وەرگرتنی زبڵی باخ Gålåsholmen، Arnkvernvegen (تەنیشت پلاکی 251)، Furnes

ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی Sirkula، Vangsvegen 143, Hamar

 

لە ماڵپەڕی www.sirkula.no دا دەتوانیت ئاگاداری کاتەکانی ئیشکردنی وێستگەکانی ڕیسایکلین بییەوە.

 

سوپاست دەکەین لەوەیکە زبڵەکانی خۆت جیا دەکەیەوە!

 

 

یارمەتی وەرگرە لە ماڵپەڕی www.sirkula.noلە پەیوەندی لەگەڵ جیاکردنەوەدا

ڕێنمایی جیاکردنەوەی تۆ بۆ ساڵی  به شێوەی خوارەوەیە 

 

بە داگرتنی ئەپلیکەیشنی Min Renovasjon ئاگاداری وەردەگریت لەسەر مۆبایلەکەت دەربارەی ڕۆژەکانی کۆکردنەوەدا (IOS - Android)

 

Sirkula IKS

ناونیشانی: P.O Box 3, 2301 Hamar

تەلەفۆن: 62 54 37 00

ئیمەیڵ: post@sirkula.no

ماڵپەڕ: www.sirkula.no

Fant du det du lette etter?

Takk for din tilbakemelding

Vi vil bruke din og andres tilbakemelding for å kontinuerlig forbedre denne siden.

Hva forsøkte du å finne?